پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕفاندنی یه‌زدان خه‌زایی له‌ شه‌هریار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی گه‌لاوێژ، یه‌زدان خه‌زایی برای هه‌میشه زیندوو عێرفان خه‌زایی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری شه‌هریار، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی شه‌هریار یه‌زدان خه‌زایی بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بانگهێشت كردووه‌ و ناوبراو پاش سه‌ردانی دادگا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش، ئێحسان خه‌زایی و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی نێدا كارگه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌نگاوه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *