9

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان، باسیان لە کوژرانی خوێندکارێکی ژن کردووە لە کۆلێژی پزیشکیی ددانی قەزوین دەکەن بە دەستڕێژی گوللە.
دەوترێت لەم ڕۆژەدا گەنجێک بە دەمانچەیەکی جەنگیی جۆری کۆڵت چووەتە ناو حەوشەی نەخۆشخانەکەوە و چوار گوللەی ناوە بە سنگی کچە خوێندکارەکەوە. سەختی برینەکانی بە ڕادەیەک بووە کە ناوبراو لە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. بە وتەی شاهیدحاڵەکان «بکوژەکە دەستبەجێ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بە هەمان چەک خۆی کوشتووە.