7

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە لایەنگەران و ئەندامانی ناوخۆی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە سەر چیای ئاویەر سالڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاوڕێیانی ناوخۆی کۆمەڵە بە بڵاو کردنەوەی پلاکاردی “بژی ١١ی خەرمانان ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری”، “بژی سۆسیالیزم” و “کرێکارانی جیهان یەکگرن”، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان بەرزڕاگرت.