101

ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دانیشتووانی شاری شه‌نگاڵ له هه‌رێمی كوردستان دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی عێراق هێرشی كردبووه سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و تێكهه‌ڵچوون له نێوان چه‌كدارانی هه‌ر دوولا ڕووی دا. به‌دوای دوو ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادان، چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بریندار بوون و هێزێكی زۆر به چه‌كی قورس ڕه‌وانه‌ی شه‌نگال كرا. له سێ ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند شارومه‌ندی شه‌نگال له‌لایه‌ن پۆلیسی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ڕۆژی سێشه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و خه‌ڵكی ئه‌و شاره له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئازادی ئازیزانیان بوون.