104

بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، مه‌راسمێكی گه‌وره‌ی نه‌ورۆزی له ناوچه‌ی دیزه‌جی سه‌ر به مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی سپای پاسداران ڕێگرییان لێ كرد.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌دوای بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵك، له ناوچه‌كانی دیزه‌ج و مه‌رگه‌ڤه‌ر سووڕاونه‌ته‌وه تاكوو ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بگرن. هاوكات ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسیمه‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی به‌ڕیوه ببه‌ن.