111
					
					
                    
						                    
                
            
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بنه‌ماڵه‌ی “پژمان فاتحی“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی“، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار“یان وه‌تووه كه ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ست ناكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه نابێت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیان بۆ بگرن، چوونكه خۆیان له شوێنێكی نهێنی دا ده‌یاننێژن. ڕوون و ئاشكرایه كه ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیم به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕفاندن و بێسهڕوشوێنكردنی زۆره‌ملێ هه‌ژمار ده‌كرێت و پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤه.
 
			         
			         
			         
                    