پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی چوار به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بنه‌ماڵه‌ی “پژمان فاتحی“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی“، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار“یان وه‌تووه‌ كه‌ ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ست ناكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ نابێت مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان بۆ بگرن، چوونكه‌ خۆیان له‌ شوێنێكی نهێنی دا ده‌یاننێژن. ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیم به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕفاندن و بێسه‌ڕوشوێنكردنی زۆره‌ملێ هه‌ژمار ده‌كرێت و پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *