ڕەتکردنەوەی ئیدعای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە لایەن سێنتکامەوە

ڕۆژی چوارشەممە 13ی جۆزەردان، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدعاکانی سپای  پاسداران سەبارەت بە ئامانج گرتنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تەواوی دوو لە ڕاستییە.

ڕۆژی ڕابردوو، ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە ناوەندی کەشتی جەنگی ئەمریکا لە بەحرەین و هەروەها بنکەیەکی هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی بالستیکی بە ئامانج گیراوە، لە وڵامی ئەو  ئیدعایانەدا، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەموو هێرشەکانی سپای  پاسداران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا تێکشکێندراون و هیچ  یەکیان  ئامانجەکانیان نەپێکاوە. لە هەمان کاتدا ئاماژە   بەوە کراوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی گوشار بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، هێرش دەکاتە سەر ناوەندە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net