بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند له‌ بۆكان

ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند له‌ بۆكان

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، ٢٠ میوانی به‌شدار له‌ مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند له‌ یه‌كێك له‌ تالاره‌كانی شاری بۆكان به‌ هۆكارێكی نادیار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

به‌وته‌ی به‌رپرسی ئۆرژانسی بۆكان، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ژاراوی بوون ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵ دایه‌ و پاش خواردنی سووپ باری ته‌ندرووستیان تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی به‌سته‌ریكراوانی ئه‌و ڕووداوه‌ جێگیره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە