ژەهراویبوون و برینداربوونی دەیان کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئاکامی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و هەلومەرجی نالەباری پیشەیی، دەیان کرێکار لە شارەکانی گوڵپایگان و کازرون ژەهراوی و بریندار بوون.

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ بە هۆی دزەکردنی گازی کلۆر لە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان لە شارۆچکەی پیشەسازیی سەعیدئابادی گوڵپایگان، ٢٢ کرێکار بە توندی ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. دزەکردنی لەناکاوی ئەم گازە نزیکەی ٧٠ کەسی خستووەتە مەترسییەوە و تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە لە لایەن فریاکەوتنی ئیسفەهانەوە ڕوون نەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، لە شاری کازرونی پارێزگای فارس، کرێکارێکی بیناسازی تەمەن ٤٥ ساڵ لە کاتی کارکردن لەسەر داربەستی بینایەکدا تووشی کارەساتی کارەباگرتووی بوو. ئەم کرێکارە بە هۆی کەمتەرخەمی و بەرکەوتنی بە کارەبای پەستانی بەرزەوە، بە سەختی بریندار و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ خوارەوە گواستراوەتەوە و ڕادەستی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net