کاردانەوەی توندی بنەماڵەی گیانبەختکردوو ژینا ئەمینی دژ بە وتەکانی نوێنەری مەلایر

ڕۆژی ڕابردوو،ئەمجەد ئەمینی و موژگان ئیفتخاریدایک و باوکی گیانبەختکردووژینا ئەمینی، دژ بە وتەکان و بێڕێزییەکانی نوێنەری مەلایر لە پارلەمانی کۆماری ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک هەڵوێستی توندی خۆیان دەربڕی.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، باوک و دایکی ئەو گیانبەختکردووە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کچەکەیان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە تەمەنێکی کەمدا بە هۆی توندوتیژی هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمەوە گیانی بەختکرد، بەڵام بوو بەهێمایەک بۆ ئازادی خەڵکی کودرستان و ئێران. لە درێژەی نووسراوەکەدا بە توندی لە وڵامی نوێنەری مەلایردا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ناو و یادی ژینا ئەمینی، هاوکات لەگەڵ هەزاران گیانبەختکردووی دیکەی ڕێگای ئازادی لە ئێران و کوردستان، لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net