کرێکارانی مەرال سەنعەت داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن

نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کرێکاری دەرکراوی کۆمەڵگەی پیشەسازیی مەرال سەنعەت هێشتا دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بێکاری، داوای گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان دەکەن و دەڵێن تا ئێستا بەڵێنەکانی دەسەڵات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە جێبەجێ نەکراون.

بە گوتەی کرێکاران، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ەوە، هاتنە ژوورەوەی بەشێک لە کرێکارانی ئەم کۆمەڵگە پیشەسازییە بە هۆی کێشەی دارایی و کەمبوونەوەی فرۆشتنەوە لەلایەن خاوەنکارەوە ڕاگیرا و بەشێکیشیان بەمەبەستی وەرگرتنی بیمەی بێکاری ڕەوانەی ئیدارەی کار کراون. ئەو کرێکارانە دەڵێن، کۆمەڵگەی مەرال سەنات نزیکەی چوار هەزار کرێکاری تێدایە، لەو ژمارەیە هەزار و ٥٠٠ کرێکاریان هەڕەشەی دەرکردن و بێکاربوونیان لەسەرە. هەرچەندە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێک لە هێڵەکانی بەرهەمهێنان چالاککراونەتەوە و ژمارەیەکی سنووردار لە کرێکاران گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام زۆرینەی کرێکارانی دەرکراو هێشتا لە دۆخێکی نادیاردان. هەروەها کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە داواکارییەکانی پەیوەست بە پشووە بەکارنەهێنراوەکان و کاتەکانی زیادە خەرج نەکراون و دەڵێن خاوەنکار بەڵێنی داوە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو داواکاریانە بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net