به‌پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی له میدیاکانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بڵاو کراوه‌ته‌وه رۆژی ٣٠ی مانگی گولان، هێلکۆپتری هه‌ڵگری “ئیبراهیم ره‌ئیسی” سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌ی وه‌رزه‌قانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی که‌وتووه‌ته خواره‌وه و تاکو دارشتنی ئه‌م هه‌واله هیچ زانیاریێک له‌سه‌ر چاره‌نوسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
جێگای ئاماژه‌یه که هێلیكۆپته‌ری “ئیبراهیم ره‌ئیسی” وێرای شاندی یاوه‌ری که بریتی بوون له “حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌تی ره‌ئیسی و “مالک ڕه‌حمه‌تی” پاریزگاری ئازه‌ربایجان و ئیمام جومعه‌ی ته‌ورێز به ناوی “ئال هاشم”، که به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه ئابووری چوبونه ناوچه‌که، پاش گه‌رانه‌وه بۆ شاری ته‌ورێز له ناوچه‌یێک به ناوی “مسی سونگون” له نێوان وه‌رزه‌قان و جۆڵفا ده‌که‌وێته خواره‌وه و تا ئێستاش گه‌ران به‌دوایاندا به‌رده‌وامه. هێشتا هۆکاری ئه‌م رووداوه به ته‌واوی روون نیه، به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسی مانگی سووری ئێران، هۆکاری که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیکۆپته‌ره بۆ ناله‌باری که‌ش و هه‌وا و ته‌م و مژی زۆری ناوچه‌که‌یه و گه‌ران به شوێن لاشه‌ی هێلیکۆپته‌ر، رئیسی و شاندی یاوه‌ری درێژه‌ی هه‌یه.