8

بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، یەکێک لە ئەندامانی کۆن و بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارۆچکەی سەوڵاوا کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناسنامەی ئەم بەکرێگیراوەی ڕژیمە “محەممەدعەلی ڕەحیمزادە” ناسراو بە “محەممەدعەلی عارف” ڕاگەیەندراوە کە لە گوندی “سەروپیر” سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا کوژراوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو یەکێک لە هێزە بەناوبانگەکانی ڕژیم بووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەرکوتکردنی خەڵکدا هەبووە.