بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کوژرانی سووختبەرێکی بەلووچ لە شاری خاش

کوژرانی سووختبەرێکی بەلووچ لە شاری خاش

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری خاش بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلیی سووختبەرێک کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، پاسەوانانی سنوور لە دەڤەری رووتەکی سه‌ر به‌ شاری خاش، بۆسەیان بۆ سووختبه‌ران دانا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “عامر ناتۆزهی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی سه‌راوان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە