بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کوژرانی فەرماندەیەکی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری لوبنان

کوژرانی فەرماندەیەکی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری لوبنان

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە، فەرماندەیەکی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو فەرماندەیە بە ناوی “حسێن وەهیب یاسین” ناسراو بە “حاج ئەبوو محەممەد حەبیب” لە ناوچەی “مەجدەل سەلەم”ی باشووری لوبنان، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراوە. شایانی باسە کە وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دوایین لێدوانەکانیدا ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باشووری لوبنان و هیچ ڕێککەوتنێک نابیته هۆکاری کۆتایی هێنان بە هێرشەکانیان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە