کوژرانی هەشت ئەندامی ئەرتەشی ڕژیم لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران هەشت ئەندامیان کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پاش ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی چڕی کردە سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کەنارییەکانی باشووری ئێران، ئەرتەشی ڕژیم زیانە گیانییەکانی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاند. لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکاندا کە بەتایبەت ژێرخانی سەربازی و بنکەکانی بەرگری ئاسمانییان کردبووە ئامانج، هەشت کەس لە هێزەکانی ئەرتەش کوژراون. ئەم زیانە گیانییانە لە کاتێکدایە کە پێشتریش هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە ناوچەی ماهشەهر بڵاو کرابووەوە و بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە وەک سزایەک بۆ تێکدانی ئاسایشی دەریایی و هێرش بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net