کوژرانی چەندین ئەندامی سپای پاسداران بە هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو لە بانە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، شەوی هەینی 5ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و گروپێکی چەکداری نەناسراو لە جاددەی سەقز_بانە، چەندین ئەندامی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندە هەواڵنێرییەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، وێستگەیەکی خاڵی پشکنینی هێزەکانی ڕژیم لە جاددەی سەقز_بانە، کەوتووەتە بۆسەی گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە و لە ئەنجامدا لانیکەم سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بریندارانی ئەم هێرشە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و نەخۆشخانەکە بە ژێر چاودێری توندی ئەمنیدایە. شایانی باسە کە پاش ئەم هێرشە، لە شارەکانی بانە و سەقز بە دەیان خاڵی پشکنینی نوێ دامەزراون و ڕێگری جددی لە هاتوچۆی خەڵک دەکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net