پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی گەنجێکی ٢٣ ساڵەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

 

شایان زارعی، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی کورد و سەر بە ئایینی یارسان، ئێوارەی هەینی لە نزیک شاری کۆزەرانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی هەینی، ٢٢ی خەزەڵوەر، لە کاتێکدا ناوبراو لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە لە نزیک شاری کۆزەران بەڕێگاوە بوون، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە کەوتنە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *