کوژران و برینداربوونی دوو ئەندامی هێزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان

بەیانی یەکەشممە 11ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە ناوچەی سیاناوی مەریوان، ئەندامێکی هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم هێرشە کە لە مەودایەکی دوورەوە ئەنجام دراوە، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەرتەشی ڕژیم بە هۆیەوە بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە کە بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دۆخی تەندروستی لە خراپیدایە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێک ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net