کوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە جادەی بەم–زاھیدان

بەیانی دووشەممە ١ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە جاددەی بەم_زاهدان، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆتۆمبیلێکی هاووڵاتیان کاتی تێپەڕبوونی لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە جاددەی بەم_زاهدان، بە بێ ئاگاداری لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناویواحد شەهنەوازیتەمەن 69 ساڵ، گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەش کە هێشتا ناسنامەیان بە دەستمان نەگەیتشووە، بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە هێشتا تەرمی ئەو هاووڵاتییە کە گیانی لە دەستداوە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و بە شێوەیەکی نەهێنی ڕاگیراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net