کوژران و برینداربوونی لانیکەم دوو سووختبەر

 

بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی گوڵان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی ڕیمدان، لە نزیک گوندی ڕیمدان سەر بە شارستانی دەشتیاری، لانیکەم سووختبەرێکی بەلووچ کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەم ڕووداوەدا دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای سووختبەر پێکیانداداوە و بەهۆیەوە ئاگریان گرتووە؛ یەکێک لە سەرنشینەکان لە ناو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا بووە و لە ناو بڵێسەی ئاگردا گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کوژراوەکە خەڵکی گوندی جادوزەهی سەر بە دەشتیاری بووە، بەڵام ناسنامەی وردی تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی کەسی بریندار و وردەکاری زیاتر دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە لەبەردەستدا نییە. نەبوونی دەرفەتی کار لە سیستان و بەلووچستان، وایکردووە سووختبەری بە ناچاری ببێتە تەنیا ڕێگەی داهاتی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی بەلووچ کە لەبەر ناچاری و بێکاری ڕوو لەم کارە مەترسیدارە دەکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net