کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کوردستان و ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری کوردستان و ئێران مانیان گرت و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، شوش، تاران، ئەهواز و ڕەشت ڕژانە سەر شەقامەکان. ناڕازیان داوای جێبەجێکردنی تەواو و دروستی مادەی ٩٦، چاکسازیکردن لە بڕیارەکانی هاوسانسازی حەقدەستەکان، پێدانی دەستبەجێی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان، هەڵوەشاندنەوەی مادەی ٨٩ و جێبەجێکردنی وردی مادەی ٥٤ی یاسای تەئمینی کۆمەڵایەتییان کرد. لە هەمان کاتدا، خانەنشینکراوانی شاری شوش وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەم داواکارییانە، داوای باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ناوچەکەیان لە ڕێگەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت و بەرزکردنەوەی ئاستی نۆرینگەكەیان بۆ پۆلیکلینیکی تایبەت کرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net