بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی ئێران

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی ئێران

ڕۆژی دووشەممە 11ی جۆزەردانی  1405ی هەتاوی، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شوش، تاران و ڕەشت، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکان بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، بایەخ دانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتی کرێکاران و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە