
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوانی موخابرات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، دژ بە بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی لە شارەکانی سنە، کرماشان، تاران و چەندین شاری دیکەی ئێران، بە کۆبوونەوە لە بەردەم دامەزراوە حکوومیەکان، وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزکردنەوەی پلاکارد، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها دابین نەکرانی بیمەی دەرمانی کارامە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.