2

ڕۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، خانەنشینکراوانی موخابرات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوانی موخابرات لە شارەکانی سنە، کرماشان، بیجاڕ، هەمەدان، تاران، ئیسفەهان، تەورێز و چەندین شاری دیکە، بە ڕێکخستنی چەندین کۆبوونەوە، وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیای بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها ئازادی دەستبەجێی خانەنشینکراوانی ناڕازی لە ئێران بوون.