4

ڕۆژی ڕابردوو، خوازیاری مەسکەنی میللی 8 هەزار و 112 یەکەیی ئەراک، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان کۆبوونەوە.
هاووڵاتیانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای گشتی ڕێگا و شارسازی ئەراک، ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ڕێکخستنی چەندین کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، هێشتا هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە و تەنانەت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و سزادانی تاوانباران، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.