بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران، بە بەڕێوەبردنی چەندین کۆوونەوە، ڕێزیان لە یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، خوێندکارانی زانکۆی فیرده‌وسی مەشهەد بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک لە چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی خۆپێشاندەرانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوو، یادی “محەممەد مەهدی سالاری و پارسا سەفار” دوو خوێندکاری ئەو زانکۆیه‌یان بەرز ڕاگرت. هاوکات، خوێندکارانی زانکۆی تاران بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆمای ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، سەرەڕای ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووان، پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردنه‌وە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە