4

ڕۆژی ڕابردوو، ماڵدزراوانی شیرکەتی فەرهان دیزڵ لە شاری ئیسلامشار، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، زیاتر لە 400 هاووڵاتی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای دادگوستەری ئەو شارە سەرەڕای وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕادەستکرانی کامیۆنەکان بە خوازیاران، سزادانی تاوانباران، پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانەی دەزگای قەزایی ڕژیم لە سەر دۆسیەکە و هەروەها قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانیان بوون.