8

ڕۆژی دووشەممە 25ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، ژمارەیەک لە ماڵدزراوانی کۆمپانیای “فەرداد کاری ئامیتیس” لە تاران دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵەکان، ئەم کۆبوونەوەیە لە بەردەم دادسەرای گشتی و ئینقلابی تاران ئەنجام دراوە. بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیکەی شەش ساڵە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی دۆسیەکانیانن و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی دیاریکراو. ماڵدزراوان هەروەها بە هەڵگرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشم، داوای وەرگرتنەوەی پارە و مافە داراییەکانی خۆیان کردووە