21

ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە ماڵبراوانی پڕۆژەی «نگین غرب» بە سازدانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە تاران، داوای ڕاگەییشتن بە داواکارییەکانی خۆیان کرد.
ئەم هاووڵاتییە ماڵبراوانە کە لە بەردەم دادسەرای گشتیی ناوچەی پێنجی تاران کۆببوونەوە، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بەردەوامیی ناڕوونیی دۆسیەکەیان دەربڕی. بە وتەی هاووڵاتییانی ناڕازی، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٢٢ ساڵ لە کاتی وەبەرهێنانەکەیان، هێشتا لە دۆخێکی ناڕوون و سەرلێشێواویدا بەسەر دەبەن.