18

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانیی زنجان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیی ئەو شارەدا کۆبوونەوەیەکی نەڕەزایەتییان وەڕێخست.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەیان کەس لە کارمەندانی شارەوانیی زنجان دژ بە بڕیاری شۆرای شار و شارەوانی سەبارەت بە سڕینەوەی پارەی زێدەکاری (اضافهکاری) و هەروەها جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی پێشوو بۆ زیادکردنی مووچە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. کرێکاران لەم کۆبوونەوەیەدا داوای ڕاگەیشتن بە داواکارییەکانی خۆیان کرد، بەڵام بە گوتەی ناڕەزایەتی دەربڕەکان، یەکێک لە ئەندامانی شۆرای شار هەڵسوکەوتێکی نەشیاوی لەگەڵیاندا کردووە.