بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە شاری سنە

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە شاری سنە

ڕۆژی دووشەممە ١ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی موخابرات لە شاری سنە دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی خانەنشینکراوان و هەروەها لە سەرەوە بوونی ڕێژەی هەڵاوسان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە