کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری مەسکەنی پێرسۆنێلی ئەرتەش

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی ئەرتەش لە شاری کرماشان، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان کۆبوونەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناڕازیان بە کۆبوونەوە لەبەردەم بینای ناوەندی لەشکەری ٨١ی زرهی لە شاری کرماشان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای پێدانی پارەی خانووەکانیان بە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، کۆمەڵێک لە خوازیاران بۆ ماوەی زیاتر لە ١٧ ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی خانووەکانیان و هێشتا ڕادەستیان نەکراوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە سیاسەتە سەڕخوازانەکانی و هەروەها بایەخ نەدان بە دۆخی ژیانی تەنانەت هێزە پەیوەندیدارەکانی خۆی، بووەتە هۆی فراوانبوونی قەیرانی ئابووری و مەعیەشتی لە ئێران و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی زۆربەی خەڵک و تەنانەت هێزەکانی خۆی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net