25

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارمەندانی شاغڵ لە ناوەندی تەندروستی شارستانی شاباد، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان و هەروەها بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی ئێران بوون.