5

ڕۆژی سێشەممە 2ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی سەرجین بافتی زەنجان، لە سێهەمین ڕۆژی بەردەوامدا کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ئوستانداری و ئیدارەی کار و هەروەها بە وتنەوەی درووشم، خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، گەڕانەوەی زیاتر لە 350 کرێکاری لە سەر کار دەرکراوی ئەو شیرکەتە بۆ سەر کارەکانیان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی بوون.