کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پترۆناد لە لەنگەرگەی خومەین

ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شیرکەتی پترۆناد لە لەنگەرگەی خومەین، دژ بە دەرکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە کرێکارانی شاغڵ لەو یەکەیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو کرێکارانە لە بەردەم چەند ناوەندێکی ئیداری وەک فەرمانداری و دادسەرا کۆبوونەتەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان کردووە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی شیرکەتەکە پێشتر بە کرێکاران ڕاگەیاندبوو کە لە سەرەتای ساڵی نوێدا بۆ بەشە جیاوازەکان کرێکاری نوێ وەردەگیرێت، بەڵام پاش دەستپێکردنەوەی کارەکان، نزیکەی ٢٠٠ کرێکار لە سەر کار دەرکراون و لە جێگایان کرێکاری دەرەکی وەرگیراوە. شایانی باسە کە ئەو کرێکارانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەیان بەڕێوەبردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی حکومی وڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net