5

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوکاندارانی پاساژی عەلائەدین لە شاری تاران، دژ بە خراپی دۆخی ئابوورییان دوکانەکانیان داخستووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوکانداران ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نرخی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر گەورەی ئابووری بەر دوکانداران کەوتووە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، دوکانداران ڕووبەڕووی سەرکوتی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە و کەشێکی توندی ئەمنی لە سەر ئەو پاساژە سەپێندراوە.