کۆتایی سەرکەوتووانەی مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی کورەخانەکانی نێوان میاندواو_بۆکان

بەگوێرەی هەواڵێکی کە بە دەست ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتووە ،کرێکارانی خشتبڕی زیاتر لە ١٠٠ کورەخانە لە ناوچەی نێوان میاندواو_بۆکان، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ەوە دژ بە لەخوارەوەبوونی حەقدەستەکانیان دەستیاندابووە مانگرتنێکی گشتی و سەرتاسەریی، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، کرێکارانی کورەخانەکانی ئەو ناوچەیە کە ساڵی رابردوو بۆ هەر هەزار خشت، بڕی ٢٣٠ هەزار تمەنیان وەردەگرت، ئەمساڵ پاش نزیکەی ٨ ڕۆژ مانگرتنی یەکگرتووانە و سەرتاسەریی، خاوەنکارەکانیان ناچار کرد حەقدەستی هەر هەزار خشت بۆ کرێکارانی خشتبڕ، بۆ ٢٨٠ هەزار تمەن بەرز بکاتەوە. بەمجۆرە مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی کورەخانەکانی نێوان میاندواو_بۆکان پاش ٨ ڕۆژ، سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات و کرێکاران گەڕانەوە سەر کارەکانیان.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net