کۆتایی هاتنی مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەژاڵ ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتنی لە خواردن، پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و داواکاریی ئەوان، مانگرتنەکەی کۆتایی پێهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەژاڵ ڕەحمانی ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان لەگەڵ هاوسەر و براکەی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە زیندانی ژنانی سنە ڕاگیراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ماوەی مانگرتنەکەیدا تووشی کەمبوونەوەی کێش، لاوازی جەستە و کەمبوونی لێدانی دڵ بووە. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە سەر چارەنووسی هاوسەر و براکەی، عیسا فیضی و دانیال ڕەحمانی، لە بەردەستدا نییە و هەردووکیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە بێبەشن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net