پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری لە سنووری نۆسود بریندار بوو

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “حەبیب ڕەزایی” تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی شاری جەوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ڕێژیمی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی سەر سنوور بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، لەو ماوەیەدا حەبیب ڕەزایی لە بەشەکانی پشت و سنگی به گرانی بریندار بووە.

پێویستە بگوترێ کە باری تەندروستی گشتیی ناوبراو، زۆر نالەبار ڕاگەیەندراوە و بە هۆی کاریگەری برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە شاری کرماشان گواسترایەوە.

ع – ر

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *