پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “موختار شێعری” خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری “نۆسوود” بە گرانی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانی و پزیشکییەکان.

ع-ر

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *