13

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی یەکجاری نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە شاری سنە، کەشێکی توندی ئەمنی لەو شارە درووست کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی و هەروەها نزیکبوونەوەی ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شارەکانی کوردستان و ئێران، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دانانی دەیان خاڵی پشکنین و هەروەها ڕژیم بە ناردنی ژمارەیەکی زۆر هێزی سەرکوتگەر، هەوڵی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دەدات.