کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنی و قوڵبوونەوەی قەیرانی بژێوی لە سیستان و بەلووچستان

هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنی لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە ئێران، هاووڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی سیستان و بەلووچستان لەگەڵ قەیرانی توندی دابینکردنی بەنزین و زیادبوونی بێ وێنەی نرخەکان لە بازاڕی ئازاددا ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەمکردنەوەی بەشە بەنزین لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی بەلووچستان، ژێرخانی گواستنەوەی گشتی یا هەر بوونی نییە یاخود زۆر سنووردار و بێ کەڵکە. بەم هۆیەشەوە، بەشێکی گەورەی هاووڵاتیان بۆ هاتوچۆی ڕۆژانە، چارەسەری پزیشکی، کار و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان پشت بە ئۆتۆمبێلی شەخسی یان تاکسی دەبەستن. سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی پشکەکان، نرخی سووتەمەنی لە بازاڕی ئازاددا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هەر ٢٠ لیتر بەنزین لە هەندێک ناوچەدا بە نزیکەی یەک ملیۆن تا یەک ملیۆن و نیو تمەن کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت؛ ئەمەش وایکردووە دەستڕاگەیشتنی چینە کەمداهاتەکان بە سووتەمەنی بە توندی سنووردار بێت. شایانی باسە ئەم دۆخە لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەلووچستان ساڵانێکە بەدەست قەیرانی ژێرخانەکان، هەژاریی بەربڵاو، نەبوونی گواستنەوەی گشتیی ستاندارد و بێبەشیی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت و زۆرێک لە هاووڵاتیان پێیان وایە کە سیاستەکانی ئێستا، کەلێنی نادادپەروەری و گوشاری بژێوی لەم پارێزگایەدا قووڵتر کردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net