ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی پیشەسازیی ئاسن و پۆڵا لەبەردەم بینای پارێزگای ئیسفەهان گرد بوونەوە و ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
خانەنشینانی ناڕازی داوای جێبەجێکردنی دروستی یاسای هاوسەنگکردنی مووچەکان، زیادکردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، و چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سندووقی خانەنشینیی خۆیان دەکەن.


