پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی محكووم به‌ ئێعدام بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سه‌قز

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “فەرزاد خادم” کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌.

“فه‌رزاد خادم” مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی هاوڕێیه‌كی به‌ ناوی “ئاته‌ش ئه‌فرووزی” له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاند. به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *