6
دوو برا به ناوه‌كانی نه‌ریمان و میلاد ڕندانی كه به‌دوای مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به ئێعدامی پخشان عزیزی و وریشه مورادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنه ڕاگوێزراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣،“نه‌ریمان ڕندانی” به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی گشتی و “میلاد ڕندانی” ڕۆژێك پاش ڕفاندنی براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گیرا. له ماوه‌ی ده ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه به‌ڵام زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.