پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنه‌وه‌ی عه‌لی ڕۆحی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی عه‌لی ڕۆحی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

عه‌لی ڕۆحی ناسراو به‌ “پشكۆ“، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاواییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌ دان و ناچاركردن به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری سنه‌ ڕاگوێزرا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، عه‌لی ڕۆحی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌سراوای سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، پاش بانگكران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ڕاگوێزراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *