بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گواستنه‌وه‌ی گۆران خودامورادی بۆ زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی گۆران خودامورادی بۆ زیندانی سنه‌

گۆران خودامورادی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی شیانی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان، بۆ لقی چواری ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت و به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.

گۆران خودامورادی له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە