5

ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “تینا دڵجوو” هاووڵاتی خەڵکی شاری ڕەشت، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی لاکانی ڕەشت کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو ماوەیەکی کورتی حوکمەکەی بە پابەندی ئەلێکترۆنییەوە لە ماڵی خۆی تێپەڕ کردووە و ئێستا بۆ کۆتایی هێنان بەو حوکمە کە بەسەریدا سەپێندراوە، ڕەوانەی زیندانی لاکانی ڕەشت کراوە.